PM:12:30:30/04/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس نەیشاردەوە شایستەی شکست بوون و رەخنەی توندیشی
ئاراستەی ناوبژیوانی یارییەکەیان کرد.
پاش شکستهێنان و ماڵئاوایکردنیان لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا،
خیسۆسی راهێنەری هیلال رایگەیاند، هەستێکی سەیری هەیە کە دۆڕاون، تەواوی
یاریزانەکانی چاویان لە بردنەوە بووە، بەڵام لە یارییەکەدا شکستیان هێناوە و ئەهلی
لەوان باشتر بوون، کرانە دەرەوەی کۆلیبالیش بە کارتی سور گورزێکی کوشندە بووە کە
بەریان کەوتووە.
وتیشی: ئێمە بە تیپێکی گەورە دۆڕاین کە سیفەتەکانی هاوشێوەی
سیفەتەکانی ئێمە بوو، من تاکە هۆکاری ئەم شکستەم، چونکە من تیپەکە دروست دەکەم و
پلانەکان دادەڕێژم و بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرم.
باسی لەوەشکرد، هێشتا راهێنەری هیلالە و پابەندی گرێبسەتەکەیەتی،
یاریزانە بەرگرییەکانیشی هەمان ئەو یاریزانانە بوون کە لە خول یاری پێکردن
بەرامبەر ئەهلی و شکستیشیان بە یانەکە هێنا.
سەبارەت بە ناوبژیوانیش وتی: حەزم لە باسکردنی ناوبژیوانان
نییە، بەڵام پێموایە ناوبژیوان لە ئاستی ئەم یارییەدا نەبوو، ئاستی تۆپی پێ و ڕیتمی
یارییەکە بەرز بوو، ناوبژیوان گرژی و ئاڵۆزی لە یارییەکەدا دروستکرد.