عەمووتە دەبێتە راهێنەری عێراق؟

AM:11:55:30/04/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عەمووتە رەتیکردووەتەوە ببێتە راهێنەری عێراق و چەند راهێنەرێکی تر پاڵێوراوت بۆ ئەو پێگەیە.

گەرچی هەموو شتێک یەکلاببووەوە و حوسێن عەمووتە نزیکبوو بۆ ماوەی ساڵێک ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا راهێنەرە مەغریبییەکە پەشیمان بووەوە و بە چەند هۆکارێکی کەسی داوای لێبوردنی کردووە ئەرکی راهێنەرایەتی شێرەکانی رافیدەین بگرێتە ئەستۆ، ئەمەش وایکردووە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری کۆبوونەوە بدات و هەڵبژاردن لە نێوان چوار بژاردەی تر بکات.

بەپێی میدیا وەرزشییەکانی عێراق، یەکێتی تۆپی پێی عێراق وا بڕیاربووە رۆژی سێشەممە گرێبەستی عەمووتە رابگەیەنێت، بەڵام لە دوایین کاتژمێرەکاندا راهێنەرەکەی جەزیرەی ئیماراتی لە پەیوەندییەکی لەگەڵ عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، بەهۆی چەند هۆکارێکی تایبەت بە خۆی، داوای لێبوردنی کردووە و نابێتە راهێنەری هەڵبژاردەکە.

لە ئێستاشدا هەریەکە لە هێکتۆر کوپەر راهێنەری ئەرجەنتینی، جەمال بلمازی راهێنەری جەزائیری، هێلیۆ سۆزا و کارلۆ کیرۆش راهێنەرانی پۆرتوگاڵی بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری شێرەکانی رافیدەین.