AM:01:09:22/01/2025
416 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە ریمۆنتادای بەسەر بەنفیکادا کرد و دۆرتمۆند بە بۆڵۆنیا دۆڕا.
لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بەنفیکای پورتوگالی.
تایمی یەکەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی بەنفیکا کۆتاییهات، پاڤلیدیس سێ گۆڵەکەی بەنفیکای تۆمارکرد و لیڤاندۆڤسکی گۆڵەکەی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 64 رافینیا بەرشەلۆنەی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم بەڵام رۆناڵد ئاراوخۆ بە هەڵە لە خۆیان گۆڵی چوارەمی بەنفیکای تۆمارکرد.
دواتر یاریزانانی بەرشەلۆنە ریمۆنتادایان کرد و سێ گۆڵیان لە رێگەی لیڤاندۆڤسکی و ئیریک گارسیا و رافینیاوە تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بووە میوانی بۆلۆنیا و بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، شتوتگارت و ئایندهۆڤنیش بردنەوەیان بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدا دەبینرێت و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کرد، دۆرتمۆند 12 خاڵی هەیە و لە پلەی 13دایە، بەنفیکا و شتوتگارت پلەکانی 19 و 21یان گرتووە.
خ . ک