میلان رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ واڵکەر ئەنجامداوە

PM:10:13:21/01/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ واڵکەر ئەنجامداوە و یاریزانەکە بەم زووانە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

میلان کە لە نیوەی یەکەمی یارییەکانی ئەم وەرزە راهێنەرەکەیان گۆڕی بە هێنانی کۆنسێساوی پۆرتوگالی چاوی لەسەر باشترکردنی ئەنجامەکانیانە و لە ماوەی رابردووشدا چەندین ئەستێرە ناویان پەیوەستکراوبوو بە یانەکەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، میلان گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی کایل واڵكەری ئینگلیزی و یاریزانی ئێستای یانەی مانچستەر سیتی.

سەرچاوە فەڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، گواستنەوەکە بەخواستن دەبێت تا کۆتایی وەرزەکە، بەڵام رێککەوتنەکە بژاردەیەکی ئاسانی تێدا جێگیرکراوە تا میلانییەکان بتوانن گواستنەوەکەی بکەن بە هەمیشەیی و ئەو یاریزانە لە سیتی بکڕنەوە.

لیکیپ باسی لەوەشکردووە، بەرگریکارە 34 ساڵانەکە بەم زووانە دەچێتە شاری میلانۆ بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پەیوەندیکردنی بە ئەی سی میلانەوە.