ئارتێتا: دینامۆ یانەیەکی بەهێزە

PM:08:43:21/01/2025

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دوپاتیکردەوە دینامۆ یانەیەکی بەهێزە و پێویستە بەرامبەریان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

پێش روبەڕوبوونەوەی دینامۆ زەگرب لە چامپیۆنز لیگ، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، تا ئێستا کێبڕکێیەکی باشیان لە پاڵەوانێتییەکە ئەنجامداوە و دەیانەوێت لە یاریگای خۆیاندا شکست بە یانەیەکی بەهێزی وەک دینامۆ بهێنن.

باسی لەوەشکرد، کالافیۆری و نوانێری لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و بێگومان دەتوانن لە یارییەکەدا بەشداری بکەن، یانەی دینامۆ زەگربیش خاوەن شێوازێکی تایبەتن و فەلسەفەی یاریکردنیان هەیە و لەبەر ئەوەش پێویستە تیپەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

سەبارەت بەوەی چەندین هێرشبەر ناویان بە ئارسناڵەوە دەبەسترێتەوە راهێنەرەکە وتی: ئەمە بەردەوام ڕوودەدات و تەواو ئاساییە، من زۆر گرنگی بەم بابەتانە نادەم و زۆر سەرقاڵم ناکەن.

جەختی لەوەشکردەوە، چەندین ساڵە میوزیک لە کاتی راهێنانەکان بەکاردەهێنن و بەپێی بارودۆخیش دەیگۆڕن، ئەوەش یارمەتیدەریان دەبێت تا راهێنانی باشتر ئەنجامبدەن.

زەردەشت شەهاب