فەرمی.. مانچستەر سیتی گواستنەوەی ڤیتۆر ریسی راگەیاند

PM:04:05:21/01/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی مان سیتی گواستنەوەی ڤیتۆر ریسی تا 2029 راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە بەپەرۆشە بۆ یاریکردن.

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیان گواستنەوەی ڤیتۆر ریسی بەرگریکاری پێشووی یانەی پالمێراسی بەرازیلی راگەیاند .

یانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە گرێبەستەکەی ریس لەگەڵ یانەکەیان بۆ ماوەی چوار وەرز و نیوە و لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت و دڵخۆشن کە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە.

هەرچەندە مانچستەر سیتی باسی لەو برە پارەیە نەکردووە کە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرجیان کردووە بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت ڤیتۆر ریس بەرامبەر بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە.

دواتر ئەو یاریزانە دوپاتیکردەوە کە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی وەک مانچستەر سیتیەوە کردووە و لە ساڵانی رابردوودا ئەو یانەیە کاری سەرسوڕهێنەری ئەنجامداوە.

وتیشی، یاریکردن لەژێر دەستی پیپ گواردیۆلای راهێنەر هەموو یاریزانێک ئاواتی پێدەخوازێت و دەتوانێت یارمەتیم بدات تا زیاتر گەشە بکەم، بەپەرۆشم بۆ یاریکردن لەو یانەیە و دەمەوێت نازناوەکانی لەگەڵدا بەدەستبهێنم.

خ . ک