تۆتنهام بڕیاریان لەسەر راهێنەرەکەیاندا

AM:09:41:21/01/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام تاوەکوو ئێستا بیریان لە دوورخستنەوەی پۆستیکۆگلۆ نەکردووەتەوە و دەیانەوێت لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بەردەوامبێت.

ئەنجامە خراپەکانی سپێرز درێژەی هەیە و ئێستا لە هەرکاتێ زیاتر قسە لەسەر پۆستەکەی ئانجی پۆستێکۆگلۆی راهێنەر دەکرێت.

لە کۆتا یاریدا تۆتنهام بەرامبەر ئێڤەرتن شکستی هێنا لە میانی هەفتەی 22ی خولی ئینگلیزی، کە ئەوە دووەم شکستی لەسەریەکیان بوو، بەو ئەنجامەش لە پلەی 15ی ریزبەندییەکەدان، تەنها هەشت خاڵە لە ناوچەی دابەزین دوورن کە ئەوەش دەنگۆی دوورخستنەوەی راهێنەرە ئوسترالیەکەی زیاترکردووە.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی مات لۆی رۆژنامەنووسی دەیلی تەلەگراف، ئێستا هیچ پێشنیازێک لەئارادا نییە سەبارەت دوورخستنەوەی پۆستێکۆگلو لە ئەرکەکەی.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە ئەنجامەکە خراپەکانیش هێشتا نەبووەتە بیرۆکەیەک بۆ لابردنی ئەو راهێنەرە و بەرپرسانی سپێرز دەیانەوێت بەردەوامبێت لەگەڵیان.

پۆستیکۆگلۆ لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی 4 وەرزە وەک یەکەمین راهێنەری ئوسترالی لە مێژووی پرێمەرلیگدا لەلایەن تۆتنهامەوە دەستنیشانکرا و بەڵام تاوەکوو ئێستا وەک پێویست سەرکەوتوونەبووە لە ئەرکەکەیدا.

چ.س