PM:10:18:20/01/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی بە فەرمی خوسانۆڤی گواستنەوە ریزەکانی و گرێبەستەکەش 42 ملیۆن یۆرۆی تێچووە.
یانەی مانچستەر سیتی لە
راگەیەندراوێکی فەرمیدا گواستنەوەی، عەبدولقادر
خوسانۆڤی ئۆزبەکساتی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گواستنەوەی ئەو
بەرگریکارە لە لانسی فەڕەنسیەوە بۆ ریزەکانی سیتی بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو دەبێت و
تا هاوینی 2029 دەخایەنێت.
ئەم گرێبەستەش مێژووی بۆ یاریزانەکە تۆمارکرد بەو
پێیەی خوسانۆڤی تەمەن 20 ساڵان دەبێتە یەکەمین یاریزانی ئوزباکستانی یاریی لە خولی
ئینگلتەرا بکات بەدرێژای مێژوو.
یاریزانەکە لە مان سیتی درێسی ژمارە 45 دەپۆشێت،
پاش پەیوەندیکردنیشی بە سیتیییەوە وتی: زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە یانەی
مانچستەر سیتیەوە کردووە، شانازی گەورەیە بۆ من و خێزانەکەم، ئەم تیپە باشترین یاریزانەکانی
جیهان لەخۆدەگرێت و تامەزۆری بینینی ئەوانم، وە بێگومان پیپ گواردیۆلا یەکێکە لە
باشترین ڕاهێنەرەکانی مێژوو، هیوادارم لە ژێر چاودێری ئەودا ئاستم باشتر بکەم.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی فڕانس 24یش، تێچووی گواستنەوەی بەرگریکارە ئوزبەکیەکە 42 ملیۆن یۆرۆیە.
زەردەشت شەهاب