حاشا وەڵڵاهی ئەوانە نوێنەرایەتی هەولێر ناکەن
PM:11:21:16/03/2023
8820 جار خوێندراوەتەوە
نەجات ئەحمەد
+
-
حاشا وەڵڵاهی ئەوانەی ئەمڕۆ
بەم شێوازە ناشرین و ناشایستەیە و شایولۆغانە لە شاری هەولێر یادی هەڵەبجەیان کردەوە
نوێنەرایەتی خەڵکی هەولێر و هەولێرییەکان ناکەن و نوێنەریان نین.
خەڵکی هەولێر جگە لەهاوخەمیان
بۆ قوربانیانی خەڵکی هەڵەبجە لە ماوەی ٣٥ ساڵی رابردوو چ لەکاتی کیمیابارانکردنیان
و چ لەکاتی ئاوارەبوونی هەڵەبجەییەکان بۆ هەولێر بەوپەڕی رێزو حورمەتەوە لە حزووزیان
بووینە و دەستی هاوکاریان بۆ درێژکردوون وەکو کەسوکاری خۆمانمان سەیر کردوون.
ئەمەی ئەمڕۆ لەیادی کیمیابارانکردنی
هەڵەبجە بە بەرچاوی بەناو بەرپرسانی ئەو شارە روویدا بەناوی یادکردنەوە زۆر لەئاکار
و خوورەوشتی ئەو شارە دووەرە و دڵنیاش بن نە ئەوانەی هەڵدەپەڕین و نە ئەوانەی دانیشتبوون
بەدیاریانەوە نوێنەرایەتی هەولێر ناکەن و حاشا وەڵڵاهی ئەوانە هیچیان هەولێری نین.
ئێمە جگە لەوەی لەو رۆژەدا
سەری رێز و نەوازش بۆ قوربانیانی هەڵەبجەییەکان دادەنووێنین، دەڵیین دوای ٣٥ ساڵ هەڵەبجەییەکان
لەبچووکترین خزمەتگوزاری بێ بەشن و خزمەت نەکراون و ئاوڕی پێویست لەم شارە نەدراوەتەوە
و ساڵانە لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بازرگانی بەخوێنی هەڵەبجەییەکان دەکرێت
و خەڵکەکەش لەدەست نەخۆش و نەبوونی خزمەتکردنەوە دەناڵێنێت و تا ئێستاش قوربانین.