سەردێڕ:

'هێدی باژۆ' دەمارگیری شێرپەنجەیە بەچی پێدەکەنن؟

PM:07:59:24/01/2022
12552 جار خوێندراوەتەوە
ئەیهان سەعید
+ -

لەسەر گۆرانی "هێدی باژۆ" کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە ئەم چیرۆکە تراژیدییانە بۆ خەڵک رووندەکاتەوە، کارێکی میدیایی باشیان کرد، خەڵک پێدەکەنێت.

ھەر کەسێ لە سلێمانی و ھەولێر بچێتە دھۆک و بادینان لەگەڵ بە تەمەنێک یان مناڵێکیش قسە بکات تێدەگات و ھەوڵدەدات بە دیالێکتی سۆرانی وەڵام بداتەوە، کەچی لە زانکۆی سلێمانی بووم دکتوری کوردولۆجی کە بسپۆرییەکەی زمان بوو دیالێکتی کورمانجی- بادینی نەدەزانی! کە بە بادینی قسەم دەکرد لە زۆر شوێن یان پێدەکەنین یان بەعەرەبی وەڵامیان دەدام.. بەگشتی باس دەکەم چونکە لەو ١٠ ساڵەی لە سلێمانی و ھەولێر بووم زۆر کەسی چاک و رۆشنبیریش ھەبوون ھەوڵیان دەدا فێربن یان تێبگەن.

بۆ نمونە لەگەڵ مامۆستا مەجید سالح بەڕنامەیەکی بادینیمان دانا ناوم نا (کەتوار) واتە واقع، ھەندێ کەسی ئامادەبوو پێکەنین کاک مەجدی پشتگیریکردم کە وشەیەک لە سۆرانی نەبێ با بادینی داینێین و بەپێچەواشەوە لە بادینی نەبێت با پەیڤێکی سۆرانی داینێن. کە پێشکەشکاربوم بە ھاوڕێیان ئەموت وشەی مەرجەع عەرەبییە با بکەین بە لێڤەگەڕ کە مانایەکی تەواو و جوانی کوردی ھەیە، بەڵام دانەنا!

لەسەر گۆرانی "هێدی باژۆ" کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە ئەم چیرۆکە تراژیدییانە بۆ خەڵک روندەکاتەوە، کارێکی میدیایی باشیان کرد، خەڵک پێدەکەنێ، باشە گریمان دۆخەکە وای خواستوە تێنەگەیت خۆ ئێستا بە لایەنی کەمەوە لە پەیامی ئەم ھونەرمەندە تێدەگەن کە باسی کۆمەلکۆژیەکی تورک بەرامبەر کورد دەکات و چیرۆکێکی تراژیدییە کە بەرامبەر کوردە ئێزدی و موسڵمانەکانی نوچەی ملانێی باکوری کوردستان کرا، ھێدی باژۆ مەبەستی ئەو کاروانیانەیە کە ھێواش برۆن تا لەیەکتر ون نەبن، ئێ خێرە ھەزاران کەس پێدەکەنن؟

هێدی باژۆ- بە زاراوەی سۆرانی واتە "لەسەرخۆ لێبخوڕە" گۆرانییەکی فۆلکلۆری سترانبێژی شنگالی "برۆ شەرقی"یە کە مێژووی گۆرانییەکەی بۆ ١٠٤ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، گۆرانیەکە لەلایەن چەندین هونەرمەندی دیکەوە وتراوەتەوە، برۆ شەرقی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گرێ جەتلێ لە رۆژئاوای کوردستان بەخاک سپێردراوە، دواتر لە لایەن ھونەرمەن ئەلیاس نەدیر وتراوە ئێستا لە کۆمەڵگەی خەنەسۆرێ ژیان بەسەر دەبات.

ئەم ئەفسانەیە باس لەوە دەکات

لەشکەری عوسمانی بە سەدان لەشکەر و سوپا بەسەر کورد دێنن لە ناوچەی ملان لە باکووری کوردستان

ناوچەی ملان ناوەندەکەی وێران شارە پێکهاتوون لە ئیزدی و موسلمانن

سەکردەیی ملان زۆر تەمەر پاشایی ملی بوو بانگەوازی بەرخودان لە گەنجانی کورد دەکات و دەڵێت ئەوەی دەیەوێ بەرخودانی بکات دەبیت بجەنگێ کۆڵنەدات بۆ عوسمانییەکان و ڕێگە نەدات ژنانه کورد ببنە کۆێلەی عوسمانییەکان

زۆر تەمەر پاشایی ملی دەڵێت و ئەوەێ حەزی لە ماڵی دنیایە با لەگەل خێزانەکان لەگەل کاروانییەکان بڕوات.

کاتیک دەڵیت هێواش باژۆ ل مە فەرمانە

واتایی ئەوەییە خێزانە کوردەکان بەرەو چەمێک دەڕۆن و کۆتاییەکەیان لە بناری شاخێکە

و هەندێکیان لە کۆتایی دا بریندار و برسی و تینو دەبن

مەبەستەکە دەڵێ هێواش باژۆ بۆ ئەوەی کاروانیەکە ئاگاییان لە یەکتر بێ و لە یەک دانەبڕن.

خێرە وا سەدان کەس پێدەکەنن؟

پێویستە تاکی کورد واز لە سۆرانی و بادینانی و ناوچەگەری بێنێت و لە فەرھەنگ و ھونەرو مێژوی خۆی تێبگات، کوتایی بەو سنورە دەستکردانە بێمنن کە دوژمن دروستیکردوون و دواتر یەکێتی و پارتی قاییمی کردوون لەپێناو بەرژەوەندی حزبی، ھەست بە ئێش و ئازاری یەکتر بکەن و تێکەڵ و تەڤلیھەڤبن و وەک نەتەوە بیربکەنەوە نەک شارچێتی، ھەڤدوو ب پەژرینن و قەبول بکەن.

گەلەری