پەیداکردنی پارە بە ڕێگایەکی نوێ
PM:02:11:23/05/2025
1824 جار خوێندراوەتەوە
زانا تۆفیق بەگ
+
-
ماوەیەکە هەندێ
مەخلوقی دینی لە وڵاتەکانی ئەوروپا و بەتایبەتی بەریتانیا لە ژێر پەردەی
دروستکردنی مزگەوت و گۆڕینی کۆمەڵگای ئەوروپی لە مەسیحیەوە بۆ ئیسلام، خەریکی
گیرفان پڕکردن و قۆڵبڕینی هەندی کەسی دینداری ناو بەشێک لە مزگەوتەکانی ئەوروپان،
لە ژێر ناوی دروستکردنی مزگەوت و ڕووخاندنی کڵێسای مەسیحیەکان.
باشترین بازرگانی
شەڕواڵ کورتەکان لە بەریتانیا بەکارهێنانی کونسێرتی دین و تێکستە دینەکانی ناو
قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەرن، کە بتوانن زۆرترین قەبارەی پارە و کڕینی باشترین ڤێلا و بزنزی هێنانی جگەرەی قاچاغ
مادەی هۆشبەر بۆ خەڵکی بریتانیا هاوردە بکەن بە بیانووی ئەوەی کە گوایە حەلالە
ئەمانە کافرن.
تێنەگەشتن لە کلتووری
ئینگلیزەکان دەردێکی کوشندەیی کوردەکانی بەریتانیایە، چونکە قسەیەکی کۆنی کوردیی
هەیە دەڵێت ئەگەر دوو ماسی لەناو ئاودا شەڕ بکەن دەستی ئینگلیزیەکی تێدایە.
هەربۆیە بەردەوام بەشێکی کوردە کۆنە پەرستەکانی ئیسلامی سیاسیی یان سەلەفییەکان
دەکەونە بۆسیەیی ئەم بازرگانە ئیسلامیانەوە کە بەناوی دین و خوا و پێغەمبەرەوە
خەریکی خۆدەوڵەمەندکردن و کڕینی ڤێلاو مارکێتی گرانبەهان لە ئەوروپا بە تایبەتی
بریتانیا.
ئەم دیاردەیە
دەگەڕیتەوە بۆ ساڵەکانی ١٩٩٤ بەتایبەتی لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی نێوان
پارتی و یەکێتی وە سوود وەرگرتن لەو بۆشاییە گەورەیی کە لە ئەنجامی ئەو شەڕە
ناخۆییە دروست ببوو لە کوردستاندا.
لەو ڕۆژگارەدا کۆمەڵێک گروپ و پلاتفوڕمی
ڕادیکاڵی ئیسلامی دروستکراون بە پارەی وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی دراوسێی هەرێم بۆ
قووڵکردنەوەی برینەکانی شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی و یەکێتی. وە درووستکردنی
ئایدولۆژیایی ئیسلامە توند ئاژۆکان لە رێگای ئەو گروپانەوە وە کۆمەکردنی ئەو
خێزانانەی کە توانای کڕینی فەردەیەك ئاردیان نەبوو لەو کاتەدا بەهۆی لێکەوتەکانی
شەڕی ناوخۆ وە گەمارۆیی رژێمی ئەو کاتەی بەعس، ئەم جۆرە بزنزە بووە سەرچاوەی بژێوێ
کۆمەڵی کەسی گوماناوی لە کوردستاندا .
ئەم مۆدیلە
گواسترایەوە بۆ ناو کوردانی تاراوگە بەتایبەتی ئەو کوردانەی کە پێشتر لە گەڵ دەزگا
هەواڵگریەکانی کەنداو و وڵاتانی وەکو تورکیا و ئێران کاریان دەکرد. مەبەستیان بووە
کورد لە ڕووی ئیرادە و فەرهەنگەوە تێک بشکینن وە پلانەکەیان تا ئەندازەیەک سەری
گرت، توانیان بەشێک لە کۆمەلگای ئێمە لە ژێر کاریگەری پارەو دەسەڵات بکەنە کۆیلەی
خۆیان لەسەرداوای دەزگا هەواڵگریەکان
ئاڕاستە بکرێن بۆ کاتی جێ بەجێ کردنی پلانەکانیان لە کوردستاندا.
ئەو دەزگایانە لە
ڕێگەی ئەم شەڕواڵ کورتانەوە دەیاویست هەندێ گەرایی هەواڵگریی لەناو ئیسلامیەکاندا
دروستبکەن بەتایبەتی ئیسلامیە توندڕەوەکان. هاوکات بەشێکی ئەو
کوردانەی کە ئێستا مافی پەناهەندەیان هەیە وە توانایی دارایی بەهێزیان هەیە
گیرفانە کانیان بە ناوی دینەوە فەردهوودەکرێن
وە بەشێکیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گووتاری دینی و چیرۆکی ئەفسانەیی بەشێک لە
بارزگانە ئیسلامیەکان کە گوایە ئەگەر بەشداری بەخشینی بەشێک لە سامانەکەت بکەیت
ئەوا بەشێکی بەهەشت مسۆگەر کردووە.