گرفتەکانی نەبوونی ژنی سەرکردە ؟
PM:08:37:13/04/2025
3400 جار خوێندراوەتەوە
پەری محەمەد
+
-
لە حەپسە خانی نەقیب و عادیلەخانی هەڵەبجەوە لە باشوری کوردستان دوای
ئەو مێژوە نەتوانراوە ژنی سەرکردە دروست بکرێت؟
کێ بەرپرسە لەمە ڕەنگە کاتی تر گونجاو بێت بۆ ئەم باسە بەڵام
پرسیارێکی بەجێیە کەوا ٣٣ ساڵە باشوری کوردستان ئازادە و کورد خۆی دەوڵەتدارێتی
خۆیدەکات دەبوو چەندین نمونەی گەورە وگرنگی ژنی کوردمان بدیایە بۆ پێشکەوتن لەگەڵ
ئەوەی چەندین ڕێکخراو لە بواری ژنان و ئافرەتاندا کاردەن بەراورد بە پارچەکانی تر
نەمانتوانیوە سەرکردەی ژن پێشکەشی کۆمەڵگا بکەین!
ژنی کورد بە درێژایی مێژوو لە کۆمەڵگای کوردەواری، چ پێش مێژوو و چ
پاش مێژوویش ڕۆڵ و پێگەی خۆی هەبووە و لە هەموو قۆناغەکانی ژیان هەوڵ و تێکۆشانی
بۆ ژیان و بەرەوپێشبردنی خێزان و کۆمەڵگا داوە، هەربۆیە هەموو کات ژنی کورد جێگای
متمانە و شوێنی تایبەتی خۆی هەبووە لە ناو کۆمەلگاداو لە نەبوونی پیاودا ئەرکی
بەڕێوەبردنی ماڵ و منداڵی پێ سپێردراوە و بووەتە گەورەی خێزان یان هۆزەکەی دوای
راپەرین ژن باشتر توانیویەتی بیتە پیشەوەو زیاتر لە بیگەکاندا بونی هەیە کە جاران
بەس پیاو تەواوی ئەرکەکانی
حوکمرانی و دامەزراوەکانی تری کۆنترۆل کردبوو و لە ئیستاشدا نوێترین
ئاماری فەرمی هەرێمی کوردستان نێر لە ٥٠.٢٢٪ دا،
ئەتوانین بلێین کرانەوەیک هەیە بۆ ژنان بەس ئیستاش پێوستە زیاتر و جدی
خۆی بسەلمێنێت چونک مێ ٤٩.٧٧٪ ڕێژەکەی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو
کەمتربووەتەوە.
ڕێکخراو وحیزبەکان دەبێ داهێنان بکەن لە دەرخستنی توانای ژنان و
دەسبەرداری ڕێگا کلاسیکیەکە ببن، بۆ ئەوەی بگەنە کۆمەڵگای پێشکەوتوو دەبێت شەڕی
بردنەوەی کەسە سەرکەوتوەکان بکەن بۆ ناو کارەکانیان، تەنها بەو ڕێگە دەگەنە گەشتن
و دەرخستنی کەسانی سەرکەوتوو کە ڕێز و هاوبەشی بە کەسانی یەکەمەکانی ئاستی زانکۆکان
یەکەمەکانی ئاستی ئامادەیی و پیشەییەکان کەسانی داهێنەر و خوێندەوار و کەسانی
هۆشیاری کۆمەڵگەکە دەربخەی دور بکەویتەوە لەو چەند دەموو چاوەی کە لە هەر بۆنەیەک
و هەمان ئەو کەسانەدەر بخەی و دوبارە و چەند بارە ئەو دەمو چاوانە دەبینین، هەندێک
جار ئەو کەسانە تەنانەت خۆشیان بۆ بۆنەکا ئامادەناکەن!
لەلای
خەڵکەوە، دیارە کە بەشداریی هەندێک لەم ئافرەتان لە بەرپرسیارێتیەکان لەسەر ر
بنچەینی توانا، شارەزایی و داهێنان نییە.
کۆمەڵگای کورد بەدرێژایی مێژوو کراوەبووە لەگەڵ ژنو کچ لەماڵ و
لەدەرەشدا هەموو ئەو ڕۆژهەڵاتناسانەی هاتونەتە کوردستان ئەم تایبەتمەندیەیان باس
کردوە بەراورد بە گەلانی ناوچەکە کورد کراوەتربووە ئێستا دەبێت بپرسین لە حیزب و
ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان ئایە دەتوانین ژنی سەردکردە پێبگەیەنین؟ ئەگەر نا
،کۆمەڵگەی کوردی بەرەو پێشکەتن ناڕوا چونکە ژنان نیوەی کۆمەڵگاکەپێکدەهێنن و
سەرنەکەوتن لەم بوارەدا زۆر لایەن و کەس و ڕێکخراو دەخاتە ژێر پرسیارەوە.