ڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس دوو یاریزان ئاڵوگۆڕ دەکەن

PM:10:19:22/12/2021

800 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە هازارد بداتە یۆڤانتۆس لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ماتیاس دی لێخت.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگیڕی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئەنجامداوە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردن بە دوو یاریزانی یانەکانیان.

پێگەکە ئاشکرایکردووە، یانە ئیسپانیەکە ئامادەییان دەربڕیوە ئیدین هازاردی یاریزانی بەلجیکی یانەکەیان بدەنە یانەی یۆڤانتۆس لەبەرامبەر دەستبەرداری ماتیاس دی لێختی بەرگریکار ببن لە سوودی یانەکەیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئیتاڵیەکە ڕازیبون بە ئاڵوگۆڕکردنەکە بەڵام بەمەرجێک کە ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هازارد بڕێک پارەش بدەن لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

ڕونیشیکردوەتەوە، هۆکاری ئەم هەنگاوەی یانە مەدریدیەکە زۆری مووچەی ئەستێرە بەلجیکیەکەیە لە یانەکەیان و دەیانەوێت بە ڕۆیشتنی بتوانن گرێبەستی نوێ ئەنجامبدەن.

خ . ک