فلێک: ئامانجمان بەدەستهێنانی مۆندیالە

PM:09:06:22/12/2021

836 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک چاوەڕێی مۆندیالێکی سەرنجڕاکێش دەکات و دوپاتیشیکردەوە ئامانجیان بردنەوەی نازناوەکەیە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت بێڵد، هانز فلێکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئامانجەکانی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی 2022ی قەتەردا ئاشكراکرد.

فلێک دوپاتیکردەوە، ئامانجیان لە مۆندیالی داهاتوودا گەیشتنە بە یاری کۆتایی و بەدەستهێنانی نازناوەکە بۆ پێنجەمین جار لە مێژووی پاڵەوانیەتیەکەدا.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا زاڵبوون بەسەر نەخۆشی کۆرۆنادا باشترین کارە کە ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی هاندەران بە باشترین شێوە چێژ لە یارییەکان ببینن لە یاریگادا.

ئاشکراشیکرد، دڵنیام و متمانەم بەوە هەیە هاندەرەکانمان بە پاڵپشتی تەواومان دەکەن لە مۆندیالدا، ئەگەر یاریزانەکانیش بە پەرۆشی زۆر و هێرشبردنی بەردەوام یاریبکەن ئەوا دەتوانن ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.

ڕونیشیکردەوە، هەرچەندە کاتی یارییەکانی مۆندیال جیاوازە لە پێشووتر بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکەی ناکات و هیواداریشە چێژ بە پاڵەوانیەتیەکە ببەخشن.

خ . ک