PM:07:16:22/12/2021
1068 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیارێکی دارایی دژی پیکێی بەرگریکاری بەرشەلۆنە
هەڵوەشاندەوە.
ڕۆژنامەى سپۆرتی ئیسپانی نزیک لە بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە، دادگای باڵای
وڵاتەکەى پشتگیری تانەکەى جیرار پیکێی یاریزانی بەرشەلۆنەى کرد کە تایبەت بوو بە
سزادانی یاریزانەکە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەى ئیسپانیاوە کە تۆمەتبارکرابوو بە
خۆدزینەوە لە باج لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2010.
سپۆرت ئاشکرایکرد، دادگای باڵای ئیسپانیا
لە ڕاگەیاندراوێکدا بڕیارەى وەزارەتی گەنجینەى وڵاتەکەى ڕەتکردووەتەوە،
ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە کە پیکێ دادپەروەرانە لەگەڵ بەخشینی باجدا مامەڵەی کردووە
و ئەو بڕە پارەیەش کە وەک سزای خۆدزینەوە لە باج لەسەر یاریزانەکە ئەژمارکراوە
ڕەتکردەوە کە بڕەکەى دوو ملیۆن و 100 هەزار یۆرۆ بووە.
پیکێی 34 ساڵ لە 2008 لە مانچستەر یونایتدەوە
پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد و گرێبەستەکەى تا هاوینی 2024 کارایە و بەهۆی
هەڵکشانی تەمەنیشی ئاستی وەک پێویست نیە و بە نیازیشە پاش کۆتایی هاتنی وادەى
یاریکردنی لەگەڵ بلاوگرانا پۆستێک وەربگرێت و بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی
بەرشەلۆنە.
خ . ک