PM:06:50:22/12/2021
872 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سکاڵاکانی
دەستدرێژی سێکسی لە سەر مێندی بەرگریکاری مانچستەرسیتی ڕوو لە زیادبوونە و حەوتەم سکاڵای لەسەر
تۆمارکرا.
ئاژانسی فرانس
پرێس بڵاویکردەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەرکچان لە لایەن
مێندی بەرگریکاری مانچستەر سیتیەوە زیاد دەکات و لە نوێترین پێشهاتیشدا حەوتەم
سکاڵا لە لایەن کچێکی هەرزەکارەوە لەسەر بەرگریکارەکە لەلایەن کچێکەوە لە دادگایەکی
شاری مانچستەر تۆمارکرا.
فرانس پرێس
ئاشکرایکرد، سکاڵا نوێکەی سەر مێندی تایبەتە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەرکچێک کە مێژوویەکەى
بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە و پێشتریش شەش سکاڵای تری لەسەرتۆمارکراوە،
کە لە ئێستادا ژمارەکە بۆ حەوت سکاڵا بەرزبووەتەوە
کە بەرامبەر چوار ئافرەت ئەنجامدراوە کە زۆربەی ڕووداوەکانی ئەو کەیسەش دەگەڕێتەوە
بۆ تشرینی دووەمی 2020 تا ئابی 2021.
ئاژانسەکە
باسیلەوەشکرد، لە دوای ڕاگرتنی مێندی و زیندانکردنی ناچاری، یانەى مانچستەر سیتی
بەفەرمی ڕاگرتنی بەرگریکارەکەى لە یاریکردن ڕاگەیاند تا ئەو کاتەى کەیسەکانی دادگا
تایبەت بە دەستدرێژە سێکسییەکان یەکلادەکرێتەوە.