PM:05:04:22/12/2021
756 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیمبلی بڕیاری
کۆتایی دا و کامپ نۆ هەڵدەبژێرێت بۆ بەردەوام بوون لە یاریکردن.
پێگەى فوت مێرکاتۆ
ئاشکرایکرد، عوسمان دیمبلی یاریزانی باڵی ڕاستی بەرشەلۆنە کۆتایی بە زنجیرەى
دراماکان هێنا و بڕیاریدا لەژێر سەرپەرشتی چاڤی درێژە بە یاریکردن بدات و لە کامپ
نۆ بەردەوام بێت.
فوت مێرکاتۆ ئاشکرایکرد، ماتیۆ بودمیری نزیک لە یاریزانە
فەڕەنسییەکە لە لێدوانێکدا ئاشکرایکردووە، دیمبلی دوا بڕیاری خۆی بۆ مانەوە لە
یانەکەى هەرێمی کەتەلۆنیا داوە و کۆتایی بە چاوەڕوانی ئەو یانانە هێنا کە هەوڵی
گواستنەوەیان دەدا نموونەى یانەکانی مان
یونایتد و چێڵسی و نیوکاسڵ و تۆتنهام لە ئینگلتەرا و یۆڤانتۆس لە ئیتاڵیا و بارین
میونشن لە ئەڵمانیا.
دیمبلی لە ساڵی
2017 لە یانەى بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بە یانەى بەرشەلۆنە کرد و
نرخی گرێبەستەکەشی لەو سەردەمەدا 135 ملیۆن یۆرۆ بوو بۆ ماوەى چوار ساڵ.