زاخۆ دواى سێ یارى بەبردنەوە شادبووەوە

PM:04:25:22/12/2021

1648 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، زاخۆ دواى دوو یەکسانبوون و دۆڕاندنێک یەکەم بردنەوەى بەرامبەر نەفتى وەسەت تۆمارکرد.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 14ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى زاخۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى نەفتى وەسەت بووەوە.

زاخۆى میوان بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 29 و 55دا لەلایەن برونۆ ئۆلیڤێرا و محەمەد شاکرەوە تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، زاخۆ دواى سێ یارى تامى بردنەوە کردەوە و بە 23 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى شەشەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، نەفتى وەسەتیش بە 29 خاڵ بۆ پلەى چوارەم دابەزى.

ئەمشەویش لە یارییەکانى تردا، کاتژمێر شەش یانەى نەورۆز لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى نەجەف یارى دەکات و کاتژمێر هەشتیش یانەى زەورا میواندارى یانەى نەفت دەکات.

گ . ف

May be an image of 6 people, people playing sports and text