خولی نایابی کوردستان.. ئارارات لە هەولێری بردەوە و شەقڵاوە و نەورۆز یەکسانبوون

PM:04:04:22/12/2021

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی کوردستان ئارارات لە هەولێری بردەوە و شەقڵاوە و نەورۆز یەکسانبوون.

لە یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی کوردستان، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاراراتی کرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئارارات کۆتاییهات، گۆڵەکانیش جێگر عەزیز لە خولەکەکانی 43 و 61 تۆماریکردن.

لە یاریەکی تریشدا یانەی نەورۆز لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی شەقڵاوە بوەوە و یاریەکەش بەیەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

سبەینێش چەند یاریەکی تر ئەنجامدەدرێن، یانەی سەید سادق میوانداری سیروانی نوێ دەکات، دهۆک و پێشمەرگەی هەولێر رووبەڕووی یەکدەبنەوە، هەندرێنی پێشەنگ بەرامبەر چەمچەماڵ یاریدەکات.

خ . ک