PM:03:04:22/12/2021
492 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆى کۆرۆناوە جارێکى تر ئامادەبوونى هاندەران لە خولى ئەڵمانیا لە سەرجەم
ئاستەکاندا ڕاگیرا.
یەکێتى تۆپى پێى ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بڕیارى
ئامادەبوونى هاندەرانى لە یاریگاکاندا هەڵوەشاندووەتەوە لەسەر هەموو ئاستەکان،
بەهۆى تەشەنەکردنى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.
یەکێتییەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت "لە 28ى مانگەوە جارێکى تر
سەرجەم یارییەکانى خولى ئەڵمانیا بەبێ ئامادەبوونى هاندەران بەڕێوەدەچن".
ئەمە لە کاتێکدایە یارییەکانى بۆندس لیگا لە ئێستادا ڕاگیراون بەهۆى
جەژنەکانى سەرى ساڵەوە، کە لە حەوتى مانگى داهاتوودا دەستپێدەکەنەوە.
پێشتر یەکێتى تۆپى پێى ئەڵمانیا لە مانگى ڕابردوودا بڕیاریدابوو بە
ئامادەنەبوونى هاندەران لە هەندێگ لە یاریگاکاندا بەتایبەت لە هەرێمى باڤاریادا،
دواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا نوێى گۆڕاو، کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە.
گ . ف