بەرپرسێکى یۆڤانتۆس هێرشدەکاتە سەر یاریزانەکان

AM:11:16:22/12/2021

588 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسێکى یۆڤانتۆس پێیوایە یاریزانەکان ئەوەندەى خۆشەویستییان بۆ بەڕێوەبەرى کارەکانیان هەیە بۆ درێسەکەیان نییە.

پاولۆ دیبالا لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى یۆڤانتۆس دواکەوتووە و مینۆ ڕایۆلاى بەڕێوەبەرى کارەکانى ماتیاس دى لیختیش ئاماژەى بەوەکردووە، یاریزانەکە ئامادەیە هەنگاوێکى نوێ لە کاروانە وەرزشیەکەیدا بنێت.

لەم بارەیەشەوە، ماوریسیۆ ئەریفابینى بەڕێوەبەرى یۆڤانتۆس پێیوایە لە ئێستادا خۆشەویستى یاریزانەکان بۆ بەڕێوەبەرى کارەکانیانە زیاتر لە درێسى یانەکانیان، کە نوێنەرایەتى دەکەن.

ئەریفابینى لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى دەزن دەڵێت "من واڕاهاتووم وتەبێژێکى ئاسایى بم، بەڵام لەم ساتەدا یاریزانەکان زیاتر چێژ لە خۆشەویستى بەڕێوەبەری کارەکانیان وەردەگرن زیاتر لە درێسەکەیان، دیبالا ژمارە 10 دەپۆشێت و دى لیختیش بەرگریکارێکى نایابە، پێویستە بە کارى خۆیان هەڵسن و ئێمەش کارى خۆمان دەکەین و پەیوەندییەکى باشیش لە نێوانماندا هەیە".

ئەریفابینى پێیوایە ئاسانە باس لە گرنگیدان بە یانەکەت بکەیت، بەڵام پێویستە ئەمە لە ناو یاریگادا بسەلمێنیت، ئەوانیش وەک یۆڤانتۆس هەر ئەمەیان لە یاریزانەکانیان دەوێت و دەشڵێت "دیبالا یاریزانێکى گرنگە لە یۆڤانتۆسدا و پەیوەندیشمان لەگەڵ دى لیخت باشە و ناکۆکیمان لەگەڵ یاریزانەکاندا نییە".

گ . ف

تويتر \ Faisal HQ على تويتر: "Matthijs de Ligt & Paulo Dybala #JuveFCLM https://t.co/F2J4GEVNj8"