AM:09:56:22/12/2021
484 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلیگرى ژمارەکەى کاپیلۆى بە بردنەوەى 252 یارى لە خولى ئیتاڵیادا یەکسانکردەوە.
یانەى یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە کالیارى بردەوە لە هەفتەى 19ى
خولى ئیتاڵیادا و تا ئێستا 34 خاڵى لەم وەرزەدا بەدەستهێناوە و بەجیاوازى چوار خاڵ
لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى خولەکەوە دوورە.
بەم بردنەوەیە ماسیملیانۆ ئەلیگرى ڕاهێنەرى خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا، ژمارەى
بردنەوەکانى لە کاڵچیۆدا بۆ 252 بردنەوە بەرزکردەوە.
تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، ئەلیگرى ژمارەکەى فابیۆ کاپیلۆى ڕاهێنەرى
پێشوووى لە خولى ئیتاڵیادا یەکسانکردەوە، کە هەردووکیان 252 بردنەوەیان
بەدەستهێناوە، بەڵام ئەلیگرى 40 یارى کەمترى لە کاپیلۆ کردووە.
هاوکات ئەلیگرى، کە 81 یەکسانبوون و 80 دۆڕاندنى لە سێریا ئەیدا
تۆمارکردووە، لە وەرزى 2008 بۆ 2009وە بەلایەنى کەمەوە لە 60 یاریدا براوە بووە
زیاتر لە هەر ڕاهێنەرێکى تر لە خولەکەدا.
ئەلیگرى، کە لە هاوینى 2025دا گرێبەستەکەى لەگەڵ یۆڤانتۆس تەواودەبێت، وەک
ڕاهێنەر 646 یارى کردووە، 361 بردنەوە و 142 یەکسانبوون و 143 دۆڕاندنى
تۆمارکردووە.
گ . ف