AM:09:26:22/12/2021
1052 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤى ڕایگەیاند بەهۆى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر سیڤیلیە ناتوانێت بخەوێت و پێشیوایە
تیپەکەى بەرەوپێشەوەچووە.
دواى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر سیڤیلیە لە خولى ئیسپانیا، چاڤى هێرناندێزى
ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، لە هەمان کاتدا هەستێکى شیرین و تاڵى هەیە و
قورسە لەسەرى خەوى لێ بکەوێت دواى ئەو یەکسانبوونە و پێویستبووە بردنەوە
بەدەستبهێنن.
چاڤى دەڵێت "لە تایمى یەکەمدا زۆر باش بووین و کەسایەتى خۆمان
پیشاندا، تیپەکەشم بەرەوپێشەوەچووە و کارى باش دەکات، بەڵام دەبێت زیاتر
ئارامبین".
چاڤى باس لەوەشدەکات، پێویستیان بە بردنەوە بووە بۆ ئەوەى بگەنە یەکێک لە
پلەکانى سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگ، لەگەڵ ئەمشدا شانازى بە تیپەکەیەوە دەکات،
بەڵام بەخت یاوەریان نەبووە و کێبڕکێى تیپێکى مەزنیان کردووە.
چاڤى دەشڵێت "تەنیا خاڵێک خزمەتمان ناکات، هەرچەندە هەستێکى باشمان
هەیە، بەڵام ئەنجامەکە باش نەبوو، لە ساڵى نوێدا هەوڵى خۆمان دەدەین و ناشمەوێت
قسە لەسەر ناوبژیوان بکەم و کارەکەیان زۆر قورسە".
چاڤى نەبردنەوەى یارییەکە بە عەیبە دەزانێت و ڕازى نییە و پێیوایە نەک هەلى
گۆڵکردن بەڵکو تێگەشتنیان لە یارییە لەدەستداوە و بڕیارى هەڵەیان داوە.
گ . ف