AM:08:57:22/12/2021
1660 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتە
میوانى گرانادا و ڕیاڵ مەدریدیش ڕووبەڕووى بلباو دەبێتەوە.
لە هەفتەى نۆیەمى دواخراوى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا،
ئەمشەو کاتژمێر نۆ، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى گرانادا
دەبێتەوە.
لە یارییەکى پێشخراوى هەفتەى 21ى خولەکەشدا، هەر ئەمشەو کاتژمێر
11 و 30 خولەک، ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، دەبێتە میوانى ئەتلەتیک بلباو.
ڕیاڵ مەدرید بە 43 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى پێنج
خاڵ لە پێش سیڤیلیەى پلەى دووەمەوەیە، ڕیاڵ بیتیسیش لە پلەى سێیەمدایە و 33 خاڵى
هەیە.
گ . ف