خولی ئەڵمانیا.. بایرن گۆڵبارانی هۆفنهایمی کرد

PM:10:00:08/02/2026

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن گۆڵبارانی هۆفنهایمی کرد و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.

لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 21 خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن و هۆفنهایم رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 17 ئاکوبوگومای بەرگریکاری هۆفنهایم بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا، ئەمەش رێگەی بۆ بایرن خۆشکرد تاکو لە خولەکی 20 لە رێگەی هاری کەین بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

هۆفنهایم لە خولەکی 35 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام بایرن بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 45 و کاتی زیادکراو وەڵامیان دانەوە، یەکێکیان هاری کەین دووبارە بە لێدانی سزا و لویس دیاز تۆماریانکرد.

لە تایمی دووەم، باڵادەستی بایرن درێژەی کێشا و لە خولەکەکانی 62 و 89 دیاز دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و هاتریکی خۆی و گۆڵی پێنجەمی یانە باڤارییەکەی هێنایە بەرهەم.

سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی تیپەکەی کۆمپانی کۆتاییهات و بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ بێ رکابەر پێشەنگیی گرتووە، هۆفنهایمیش لە پلەی سێیەمە.