PM:06:56:08/02/2026
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بۆ جێگرتنەوەی کارڤاخاڵ مالۆ گۆستۆیان دەستنیشان کردووە و ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.
پاش ئەوەی تەمەنی دانی کارڤاخاڵ هەڵکشاوە و ئارنۆلدیش تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە خۆی بگونجێت هەربۆیە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بیر لەوەدەکەنەوە بەرگریکارێک بگوازنەوە ریزەکانیان.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە مێرێنگی مالۆ گۆستۆ لە چێڵسی بە بژاردەیەکی باش دەزانن بۆ بەهێزکردنی ریزەکانیان و دڵنیان دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی باشی کارڤاخاڵ.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێرێنگی ئامادەن لە پێناو کڕینی گۆستۆ 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بلوز بکەن.
لەلایەکیترەوە گرێبەستی مالۆ گۆستۆ لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2033 کۆتایی پێدێت و بۆئەوەی ڕووبکاتە هەر تیپێکیتر سەرەتا پێویستی رەزامەندی بەرپرسانی تیپەکەی بەدەست بهێنێت.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لەم وەرزە بەشداری 32 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.