PM:01:49:18/11/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیسی میلان دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا تیاگۆ
سێلڤا بگەڕێنەوە ریزەکانیان بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی پێگەی بەرگرییان.
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە پێکهاتەیەکی باش
بۆ ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەر ئامادەبکەن، هەربۆیە دەیانەوێت لە مێرکاتۆکانی
داهاتوودا بەردەوامبن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە
رۆسۆنێری دەیانەوێت لە مانگی یەکدا تیاگۆ سێلڤا بگرێننەوە ریزی یانەکەیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەرچەندە تەمەنی سێلڤا
هەڵکشاوە و ئێستا لە بەهاری 41 ساڵیدایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە مۆندیالی یانەکان
لەگەڵ فلۆمینێنزی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد بەم هۆیەوە، میلان هیوادارن بتوانێت
هەمان ئاستیش بەدرێسی یانەکەیانەوە پێشکەش بکات.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی پەیوەندییەکی باش لەنێوان
ئەیسی میلان و تیاگۆ سێلڤادایە هەربۆیە ئەگەر زۆرە ئەم گواستنەوەیە ئەنجام بدرێت.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ فلۆمینێنزی بەشداری 179
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.