ئەنچیلۆتی باسی مۆندیال دەکات

AM:09:06:16/11/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە کە دڵخۆشە بەو شتانەی بەدەستیانهێناوە و نابێت لە مۆندیال هەندێک لەو هەڵانەی کردوویانە دووبارەی بکەنەوە.

دوای بردنەوەی یارییە دۆستانەکە لە سەنیگال، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژادەی بەرازیل رایگەیاند، دەبێت بەردەوام بین لە پێشکەوتن بۆ ئەوەی ئامادەبین بۆ مۆندیال.

وتیشی:دڵخۆشم بەو شتانەی تا ئێستا بەدەستمان هێناوە، بەڵام ئاگاداری ئەو هەڵانەشین کە کردوومانە، ئێستا دەتوانین هەڵە بکەین، بەڵام لە مۆندیالدا هەر هەڵەیەک دەتوانێت بتنێرێتەوە ماڵەوە.

سەبارەت بە ئەگەری یاریکردنی ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ بەیەکەوە، ئەنچیلۆتی وتی: بێگومان دەتوانین ئەوە بکەین، ئەوان ڕاهاتوون لەسەر ئەوەی لە ڕیاڵ مەدرید پێکەوە یاری بکەن، من بەو شێوەیە دەزانم کە لە دۆخێکی باشدان و باری جەستەییان زۆر باشە، باوەرم هەیە کە ئەوان بەشدارییەکی زۆریان لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،قسە لەگەڵ هەموو یاریزانەکان دەکات، بۆ ئەو گرنگە بزانم چۆن بیردەکەنەوە، چ لەڕووی تاکتیکییەوە و چ لەسەر ئاستی کەسی،دەبێت لێیان بپرسیت و تێبگەیت کە هەستەکانیان چۆنە.