PM:08:04:13/11/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رافینیا
جەختیکردەوە کە هێشتا چانسی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری هەیە و سوپاسی خودا دەکات بۆ
ئەو شتانەی بەدەستیهێناوە.
ڕافینها، ئەستێرەی بەرشەلۆنە و بەڕازیل، لە
لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری جی کیو وتی: پێموایە لە داهاتوودا چانسی بەدەستهێنانی
خەڵاتی باڵۆن دۆرم دەبێت، تۆپی پێ پڕە لە هەوراز و نشێو، پێموایە ساڵانێکی زۆرم لە
پێشە بۆ گەیشتن بە ئامانجی نوێ.
رافینیا لە
درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئەمساڵ ڕیزبەندی پێنجەمم لە خەڵاتی باڵۆن دۆردا پاڵنەرێکە بۆ من نەک
فشار، چونکە من تواناکانی
خۆم بەباشی دەزانم، ئەوەش بۆمن هاندەرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵاتی باڵۆن دۆر خەڵاتێکی
تاکەکەسییە، بەڵام تۆپی پێ وەرزشێکی تیمییە، کاتێک سەیری هەموو ئەو شتانە دەکەم کە
لەگەڵ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەڕازیل بەدەستم هێناوە، لەبری ئەوەی هەست بە
نائومێدی بکەم، سوپاسی خودا دەکەم.
رافینیا
دەشڵێت: ئەوەی بەدەستم هێناوە پاڵنەرە بۆ بەردەوامبوون و پاراستنی ئاستە بەهێزەکەم، چونکە
ئەوەی ئەنجاممدا لە
وەرزی رابردوو نایاب بوو، بۆیە سوپاسی
خودا دەکەم.