AM:12:49:10/11/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە دوو گوڵی بێوەڵام لە لازیۆی بردەوە و رۆماش شکستی بە ئۆدەنیزی هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لازیۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئینتەر بەباشی دەستیپێکرد و لە خولەکی سێش لە رێگای لاوتارۆوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، پاش ئەوەش چەند هەوڵێکی دوولایەنە بینرا بەڵام هیچ گۆڵێکی لێنەکەوتەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە ئینتەر باشتر بوون و توانیشیان لە خولەکی 62 لە رێگای بۆنییەوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن و سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە یارییەکی تریشدا، رۆما بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر ئۆدەنیزی بەدەسهێنا.
لە ئێستاشدا ئینتەر میلان پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵی گرتووە بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ و لە پێش رومای دووەمەوە کە هەمان ژمارەی خاڵی هەیە.