کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول دڵخۆشە

PM:07:13:01/08/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول دڵخۆشە و دەیەوێت بمێنێتەوە یانەکەش دەستی بە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس عەبدوڵا بۆلما، یانەی لیڤەرپوول لەگەڵ ئیبراهیما کۆناتێ بەرگریکاری یانەکەی لە گفتوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

رۆژنامەنووسە فەرەنسیەکە ئاشکرایکردووە، کۆناتێ لە لیڤەرپوول دڵخۆشە و بروای بە پرۆژەی یانەکە هەیە، بۆیە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و بمینێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ناوی بەرگریکارە فەرەنسیەکە بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەبەسترێتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی تەنیا یەک وەرزی لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ رێدز.

کۆناتێ تەمەنی 26 ساڵە، لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت و دەتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد روو لە هەر یانەیەک بکات، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوە 60 ملیۆن یۆرۆیە.