ئینریکی داوای گواستنەوەی یاریزانێکی ریاڵ مەدریدی کردووە

AM:11:16:20/07/2025

908 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی داوای لە بەرپرسانی پاریس کردووە هەوڵی گواستنەوەی کاماڤینگا بدەن لە ریاڵ مەدرید.

پاش ئەوەی بەسەرکردایەتی لویس ئینریکی پاریس سان جێرمان وەرزی رابردوو دەستکەوی گەورەی بەدەست هێنا، راهێنەرەکە دەیەوێت بۆ وەرزی نوێش بەهەمان شێوازدەربکەوێتەوە، هەربۆیە چاوی لە گواستنەوەی چەند یاریزانێکە.

دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە راهێنەرە ئیسپانییەکە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگا بدەن لە ریاڵ مەدرید.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە یانەی شاهانەش بێزاربوون لە رێژەی زۆری پێکانەکانی ئەو یاریزانە و ئەگەر گرێبەستی گەورەیان پێشکەش بکرێت بیر لە دەستبەرداربوون دەکەنەوە لەو ئەستێرە فەڕەنسییە.

نرخی ئێستای کاماڤینگا لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان 60 ملیۆن یۆرۆیە و پێشبینیش دەکرێت مێرێنگی لەبەرامبەر فرۆشتنی داوای برێکی زیاتریش بکەن.

ئیدواردۆ کاماڤینگا لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 180 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.