PM:04:39:10/07/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەگەیشتنی پاریس سان جێرمان بە یاری کۆتایی مۆندیالی
یانەکان و رۆڵی دیمبلی بەرێژەیەکی زۆر باڵۆن دۆر بۆئەو یاریزانە یەکلای بوویەوە.
پاش ئەوەی پاریس لەسەر پشتی یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتنە
یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان و تێێدا ڕووبەڕووی چێڵسی دەبنەوە دووبارە
ئەگەرەکانی براوەی باڵۆندۆر بڵاوکرایەوە.
رۆژنامەی لیکیب راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە
تێیدا هاتووە کە ئاستی عوسمان دیمبلی لەگەڵ یانەکەی وای کردووە هیچ دەرفەتێک بۆ
یاریزانەکانیتر نەمێنێت و یاریزانەکە بەبێ ڕکابەر دەتوانێت خەڵاتی باڵۆن دۆر
بباتەوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە ئەگەر پاریس سان جێرمان
لە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکانیش شکست بهێنێت، بێگومان کاریگەری لەسەر پێدانی
خەڵاتەکە بە عوسمان دیمبلی دروست ناکات، چونکە هێرشبەرەکە توانیوێتی رۆڵێکی گرنگ
ببینێت لە بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی فەڕەنسا.