PM:10:57:08/07/2025
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی لا فوێنتێ دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە ئاستی گۆنزالۆ
گارسیا بەڵام هێشتا پێویستیان بە کاتە تاکو بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی بکەن.
لویس دی لا
فۆینتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی وتی: هێشتا زووە بۆ
قسەکردن لەسەر ئاستی گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری ریاڵ مەدرید.
وتیشی: گارسیا خەریکە باوەڕێک دروست دەکات کە دەبێتە یاریزانێکی خاوەن
ئایندەیەکی گەش، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە پەلە نەکات و یاریی دوای
یاریی گرنگی بە تواناکانی خۆی بدات.
دەشڵێت: ئەوەی دەبێت بیکەین ئەوەیە کە هەر یاریزانێک کاتی خۆی
پێبدەین، بەڵام هێشتا پێویستمان بە
کاتە بۆ
ئەوەی گۆنزالۆ بانگ بکەین بۆ کەمپی داهاتووی هەڵبژاردەی نیشتمانی.
دی لا فوێنتێ جەختیشیکردەوە، بێگومان پشتگیری لە گۆنزالۆ دەکات، هەروەها دڵخۆشە بەو ئاستەی
پێشکەشی دەکات و هیوادارە باشتریشبێت، هەمان هەستیشی بۆ دین هاوسن و پاو کۆبارسی
هەیە.