PM:11:29:03/07/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی نەسڕ سیماو کۆتینیۆی وەک بەڕێوبەری وەرزشی بۆ
جێگرەوەی فێرناندۆ هیێرۆ دیارییکردووە.
کارگێری یانەی نەسری سعودی دەستی بە هەنگاوەکانی کردووە بۆ دانانی
بەڕێوەبەرێکی وەرزشی نوێ بۆ شوێنگرەوەی فێرناندۆ هیێرۆی ئیسپانی، کە بەم دواییە
پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکە کۆتایی هات.
رۆژنامەی ریازیەی سعودی ئاشکرایکردووە، هیێرۆ بەهۆی شکستی چەندین دانوستان سەبارەت
بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکان و گرێبەستە نوێیەکان و چەندین بابەتی دیکە
لەلایەن هاندەرانەوە ڕەخنەی توندی لێگیرابوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لەم دواییانەدا
لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارگێڕی نەسڕ، سیماو کۆتینیۆی پورتوگالییان خستۆتە
سەرووی لیستی کاندیدەکانی وەرگرتنی ئەو پۆستە، لەئێستاشدا ئەو یەکەم هەڵبژاردەیە
بۆ وەرگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێی.
باس لەوش دەکات، نەسڕ هەوڵدەدات بە خێرایی ئەو بابەتە
چارەسەر بکات، هاوتەریب لەگەڵ دانوستانە بەردەوامەکان لەگەڵ ستافی تەکنیکی و
یاریزانان، بۆ ئەوەی سەقامگیری کارگێڕی و تەکنیکی پێش دەستپێکردنەوە مەشقەکان.