رۆدریگۆ لەسەر داهاتووی هاتە دەنگ

PM:10:57:14/05/2025

636 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش ئەوەی دەوترا رۆدریگۆ چیتر بۆ ریاڵ مەدرید یاری ناکاتەوە یاریزانەکە بە پەیامێک وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە.

رۆدیگۆ لە ستۆری ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، دەردەکەوێت چارەسەری پێکانەکەی وەردەگرێت و داوادەکات رۆژنامەکان واز لە چەواشەکاری بهێنن، لەسەر ستۆرییەکەش نووسیوویەتی: سوپاس بۆ هەموو پەیام و نیگەرانییەکانتان، بەمزووانە دەگەڕێمەوە، واز لە شت هەڵبەستن بهێنن.

ئەم پەیامەی رۆدریگۆش لەکاتێکدایە میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردبووەوە گوایە رۆدریگۆ پێکانی نییە، بەڵکو بڕیاریداوە یاریی بۆ ریاڵ مەدرید نەکاتەوە چیتر و لەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت، بە ئەنقەستیش بەشداری لە یاری کلاسیکۆ نەکردووە.

دەنگۆکان بە جۆرێک بوو، دەوترا هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەلایەن چەندین یانەوە گرێبەستی پێشکەش کراوە و پاش ماوەیەکی تر بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات لەنێوان یانەکانی پاریس و مان سیتی و ئارسنال و چەند یانەیەکی تر، بەڵام رۆدریگۆ لە رێگەی ئەو پەیامە کورتەوە رای هەمووانی سەبارەت بە داهاتووی خۆی گۆڕی و دووبارە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام بێت.