AM:12:00:02/04/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
لە فولهامی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 30 ی خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە
یاریگای ئیمارات میوانداری لە فولهام کرد.
لە نیوەی یەکەمدا هوردوولا بەبەهێزییوە دەستیان پێکرد و
لە خولەکی 37 میرینۆ گۆڵی یەکەمی گەنەرزی تۆمارکرد و سەرئەنجام بەم تاکە گۆڵە
تایمی یەکەم کۆتایی هات.
لە تایمی
دووەمدا و لە خولەکی 73 پاش گەرانەوەی لە پێکان ساکا گۆڵی دووەمی یانەکەی
تۆمارکرد.
فولهام بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی
جیاوازییکە و لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو رۆدریگۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
بەرژەوەندی ئارسناڵ کۆتایی هات.
لە یارییەکی تردا وڵڤەرهامتۆن بە گۆڵیک لە وێستهام بردەوە
و نۆتینگهامیش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە مانچستەر یونایتدی بردەوە.