قەتەرییەک دەیەوێت یانەی تۆتنهام بکڕێتەوە

AM:11:55:13/02/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرمایەدارێکی قەتەری دەیەوێت یانەی تۆتنهام بکڕێتەوە و کڕینەوەکەش تایبەتی دەبێت.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، سەرمایەدارێکی قەتەڕی دەیەوێت پشکەکانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی بکڕێتەوە، کە لەوانەیە پرۆسەی کڕینەوەی پشکەکانی یانەکە قۆناخ بە قۆناخ بێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە باسی لەوەکردووە،، ماوەیەک لەمەوبەر چەند سەرمایەدارێکی ئەمریکی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانویست سپێرز بکڕنەوە، بەڵام کەسیان ئامادە نەبوون سێ ملیار و750 ملیۆن پاوەند بەو یانەیە بدەن، کە وەکو نرخی فرۆشتنی دانراوە.

گاردیان راشیگەیاندووە، ناسنامەی ئەو سەرمایەدارە نادیارە کە دەیەوێت یانەی تۆتنهام بکڕێتەوە، بەڵام سەرچاوەکە بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە ئەو کەسەی دەیەوێت یانە لەندەنییەکە بکڕێتەوە لە کەرتی تایبەتە نەوەک دەستەی وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەڕ، کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەیویست یانەی مانچێستەر یونایتد بکڕێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گاردیان، لەوانەیە ئەگەر قەتەڕییەکانیش پشکەکانی یانە لەندەنییەکە بکڕنەوە، دانیێل لیڤی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە پۆستەکەی بەردەوام بێت کە 25 ساڵە لەو یانەیە کار دەکات.

یانەی تۆتێنهام ساڵی 1882 لە لەندەن دامەزراوە و خاوەنی دوو نازناوی پرێمەرلیگ و دوو نازناوی یۆرۆپالیگە، یانەکە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی ئینکەوە خاوەندارییەتی دەکرێت.