PM:06:17:21/01/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە رۆیشتن و مانەوەی لە
ریاڵ مەدرید پەیوەست نییە بە خۆیەوە و ستایشی مباپێشی کرد.
پێش روبەڕوبوونەوەی ساڵزبۆرگ لە چامپۆنز لیگ،
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەکەیان چارەنووسساز دەبێت و
پێویستە ئاستێکی بەرزپێشکەش بکەن و بردنەوە بەدەستبهێنن چونکە قۆناغی کۆمەڵەکان
زۆری نەماوە.
نەشیشاردەوە، سەرکەوتن وەک باشترین هەشت یانە
بۆ قۆناغی 16 سەختە بۆیان، بەڵام پێویستە دوو یاری داهاتوویان ببەنەوە و ئەگەر بچنە
قۆناغی پلەی ئۆفیش پێویستە بە بەهێزیەوە بڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەرووی هێرشبەریەوە زۆر باشن
بەڵام پێویستە لە رووی بەرگرییەوە خۆیان باشتر بکەین، جەختی لەوەشکردەوە مباپێ
باشترین هێشبەری ناوەندە لە جیهاندا و بەبێ تۆپ جوڵەکانی زۆر نایابن.
سەبارەت بە رۆیشتنیشی لە ریاڵ مەدرید وتی: دەمەوێت زۆر ڕوون بم، وادەی ڕۆیشتنم لەم یانەیە هەرگیز
پەیوەست نییە بە منەوە و نازانم کەی دەبێت، نامەوێت ئەو ڕۆژە بێت، بەڵام بڕیار نادەم،
دەکرێت سبەی بێت و دەکرێت دوای چەند مانگێک یان ساڵێکبێت.