مباپێ: لە باشترین بارودۆخدام

PM:05:38:21/01/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دوپاتیکردەوە لە بارودۆخێکی زۆر باشدایە و هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز.

کیلیان مباپێی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید پێش یارییەکەیان بەرامبەر سالزبۆرگ رایگەیاند، لە ئێستادا هەستیکی زۆر باشی هەیە و باشترین مانگی خۆی لەگەڵ یانەکەی بەڕێکردووە و دەیەوێت یارمەتی تیپەکەی بدات.

مباپێ وتی، سەرجەم رەخنەکان قبوڵ دەکەم و سوودی زۆریان لێدەبینم، من کەسێکی ئارامم و هاندەرانیش چاوەڕێی زیاتریان لە من دەکرد لەبەرئەوە رەخنەم لێدەگرن، دڵنیاش بووم لەوەی کە دەمتوانی ئەو بارودۆخەم بگۆڕم.

وتیشی: هەمیشە دەمەوێت زیاتر ببەخشم لە یاریگادا و باشترین ئاست لەپێناو یانەکەم پێشکەش بکەم چونکە پۆشینی درێسی ریاڵ مەدرید هاوشێوەی خەونێکە و کاتێک یاری بۆ ئەو یانەیە دەکەیت بەردەوام داوای نازناوی زیاترت لێدەکەن.

دەشڵێت، دوای شکستی یاری کۆتایی جامی سوپەر دڵتەنگ بووین چونکە بەرامبەر رکابەرەکەمان دۆڕاین بەڵام دواتر لە یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ هێزی خۆمان بەدەستهێنایەوە.

دوپاتیکردەوە، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نییە و لە مانگی ئازاردا دەگەڕێتەوە و یاری بۆ دەکات، خۆشەویستی بۆ وڵات و هەڵبژاردەکەی نەگۆڕاوە بەڵام لەم کاتەی ئێستادا تەنها بیر لە ریاڵ مەدرید دەکاتەوە.

خ . ک