PM:04:55:21/01/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خولی ئیتاڵیا لە
پێشەنگی بەهێزترینەکانی جیهانی ساڵی رابردوودا بووە و لا لیگاش دووەمە.
فیدراسیۆنی
نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ ریزبەندی باشترین خولەکانی لەسەر ئاستی جیهان
بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە کە پەیوەیستە بە ئاستی خولەکە و یانەکانیان لە پاڵەوانێتییەکاندا.
خولی ئیتاڵیا بە
کۆکردنەوەی 1192 خاڵ لە پێشەنگی بەهێزترین خولەکانی وەرزی رابردووی جیهاندایە دوای
ئەوەی بەشێکی زۆری یانەکانیان لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.
خولی ئیسپانیاش لە
پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت بە کۆکردنەوەی 1885 خاڵ و خولی ئینگلتەراش بە
1871 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت.
بە پێی ئەو
ئامارانە بێت، خولی بەرازیل کە یانەکانیان ئەنجامی نایابیان لە پڵەوانێتییە
ئەمریکییەکان بەدەستهێنا لە پلەی چوارەمی بەهێزترین خولەکانی ساڵی 2024دا دانراوە
بە کۆکردنەوەی 1859 خاڵ.
هەریەکە لە
خولەکانی ئەڵمانیا بە 1606 خاڵ و ئەرجەنتین بە 1184 خاڵ و پورتوگال بە 1170 خاڵ لە
پلەکانی پێنجەم تا حەوتەمی ریزبەندییەکەدان.
خ . ک