PM:03:33:09/01/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ بیر لەگواستنەوەی کیمیچ دەکاتەوە و دەیەوێت لە
ئێستاوە دەست بکات بە گفتوگۆکردن لەگەڵیدا.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە سەرجەم یانە گەورەکانی
ئەوروپا دەیانەوێت سوود لەو یاریزانانە وەربگرن لەم هاوینەدا گرێبەستەکەیان کۆتایی
پێدێت و کێشەی سەرجەم پێگەکانی یاریگایان چارەسەر بکەن.
سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت
گرێبەست لەگەڵ جواشوا کیمیچی یاریزانی ئێستای بایرن میونشن واژۆبکات.
گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانە باڤارییەکە لە
هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا بەفەرمی هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ
نوێ کردنەوەی ماوەکەی، ئەو یاریزانە لە ئێستادا ئازادە و بەرپرسانی یانە
ئینگلیزییەکە دەتوانن گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجام بدەن.
شێوازی یاریکردنی کیمیچ بەدڵی زۆر راهێنەرە چونکە
دەتوانێت لەچەندین پێگەی یاریگادا یاری بکات و لەکاتە پێویستەکان بۆشاییەکان بەباشی
پڕبکاتەوە.
جوشوا کیمیچ لەگەڵ یانەی بایرن میونشن بەشداری 414 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی 43 گۆڵ و 110 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پێشکەش بکات.