PM:02:36:09/01/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ و
یۆڤانتۆس چاودێری بارودۆخی ئاراوخۆ دەکەن لەگەڵ بەرشەلۆنە و ئامادەن لەم مانگەدا
گرێبەستی پێشکەش بکەن.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیدا
ئاماژە بەوە کراوە کە ڕکابەری لە نێوان یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و ئارسناڵی ئینگلیزیدا
هەیە بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕۆناڵد ئاراوخۆی لە
گواستنەوەی زستانەدا.
ڕۆژنامەی
لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی یۆڤانتۆس گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەرشەلۆنە
کردوە بۆ گواستنەوەی ئاراوخۆ بەشێوەی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە، لەگەڵ دانانی بڕگەی
کڕینی لە کۆتایی وەرزدا.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد یۆڤانتۆس لەگەڵ
یاریزانەکە رێککەوتنی زارەکی ئەنجامداوە و ئەوەی ماوەتەوە رازی بوونی یانەی
بەرشەلۆنەیە.
لەهەمان کاتدا ئارسناڵ چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە
دەکات لەگەڵ یانەکەی و ئامادەیە لەم زستانەدا گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکات.
گرێبەستی بەرگریکارە ئۆرۆگوایەکە لە هاوینی ساڵی
داهاتوودا کۆتایی پێدێت و ئەگەر بلەوگرانا بیەوێت بیفرۆشێت، ئەگەر زۆرە لەم
زستانەدا یاخود لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ببن.
رۆناڵد ئاراوخۆ لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 151 یاری
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.