خولی ئینگلتەرا... بۆرنمۆس شکستی بە مان یونایتد هێنا

PM:07:16:22/12/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا بۆرنمۆس بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە مان یونایتد هێنا و وڵڤەرهامپتۆنیش لە لیستەر سیتی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمۆسی کرد.

لە تایمی یەکەم، بۆرنمۆس لە خولەکی 29 دەستی خۆی وەشاند و لەڕێگای دیان هویسنەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، کوڕانی میوان مان یونایتدیان تووشی شۆک کرد و لە خولەکەکانی 61 و 63 دوو گۆڵی تریان لە ڕێگای یاریزانان کلایڤێرت و ئەنتۆنی سیمینۆوە تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

بەو ئەنجامەش خاڵەکانی بۆرنمۆس بوون بە 28 خاڵ و لە پلەی پێنجەم دێن، یونایتدیش 22 خاڵی هەیە لە پلەی 13یەم.

لە یارییەکی تریشدا، وڵڤەرهامپتۆن بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی لە لیستەر سیتی هێنا.