PM:11:31:06/12/2024
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا روونیکردەوە دروستکردنی یاری بەرامبەر
کریستاڵ پاڵاس قورسە و دەیەوێت تا 10 ساڵی داهاتوو دی بڕۆین لەگەڵیان بێت.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی بەر
لە یارییەکەیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس رایگەیاند، کریستاڵ پاڵاس لە کۆتا 10 یاری وەرزی ڕابردوودا لە باشترین تیپەکان
بوون شێوازی یاریکردنیان بوێرانەیە و دروستکردنی یاری بەرامبەریان زۆر قورسە.
باسی لەوەشکرد، پاڵەوانی ئینگلتەرا لە چوار وەرزی
ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئەرکێکی نزیکەی مەحاڵ دەبێتەوە لە دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ کیڤن
دی برۆینی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاست، ئەمەش بەهۆی ئەو کاریگەرییەی کە یاریزانە بەلجیکییەکە
لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا هەیبووە.
گواردۆلا دوپاتیکردەوە، نازانێت لە کۆتایی
وەرزدا دی برۆین دەڕوات یان نا، ئەگەر بە ئارەزووی خۆیبێت دەیەوێت تا 10 ساڵی
داهاتوو وەک یاریزانێکی 23 ساڵ لەگەڵیانبێت بەڵام چاوەڕێ دەکەن بزانن چی روودەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، فۆدین تا ئێستاش بە تەواوی
چاک نەبووەتەوە و ئاکیش بەشداری ناکات، هەروەها ستۆنز و کۆڤاسیچ بەردەستنین، بەڵام
بۆ دۆخی ئاکانجی چاوەڕێ دەکەن.
بیلال کاکە