خولی ئەستێرەکانی عێراق.. هەولێر یەکسانبوو بەڵام نەورۆز بردیەوە

PM:06:11:08/05/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر بەبێ گۆڵ لەگەڵ کەرخ یەکسانبوو، نەورۆزیش لە قاسمی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی27ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کەرخ.

تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بیندرا و هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی قەڵا و منارە بەهێزتر دەرکەوتن و توانیان چەند هێرشێکی مەترسیدار بەرهەم بهێنن بەڵام گۆڵیان پێ تۆمار نەکرا.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و هەولێر بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی 16ی خولەکەیە.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان خولیش، یانەی نەورۆز شکستی گۆڕی بۆ یەکسانبوون و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قاسمی بردەوە.

نەورۆز 41 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەم دەبیندریت.