بزانە یانەی داهاتووی تیاگۆ سیلڤا کوێیە!

PM:02:59:05/05/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیلڤا دەگەڕیتەوە فلۆمینێنزی و رێککەوتنی زارەکی لە نێوان یاریزانەکە و یانەکەدا هەیە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بواری مێرکاتۆ، لە هەژماری خۆی نووسیویەتی: فلۆمینێنزی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی تیاگۆ سیلڤا وەک گرێبەستێکی ئازاد لەخۆبگرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانەکە بەدوای خەونەکەی دەکەوێت و دەیەوێت پێش ئەوەی بە یەکجاری واز لە تۆپی پێ بهێنێت یاری بۆ ئەو یانەیە بکات کە لەوێوە دەستی بە یاریکردن کردووە ئەویش فلۆمینێنزییە.

رۆمانۆ ئاشکراشی کردووە، رێککەوتنی زارەکی لە نێوان یاریزانەکە و یانەکەدا هەیە، ئەوەش دوای ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئەستێرە بەرازیلیەکە رۆیشتنی خۆی لە چێڵسی راگەیاند.

سیلڤا تەمەنی 39 ساڵە و لە ماوەی یاریکردنی 710 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 44 گۆڵ و 16 ئەسیست تۆمار بکات، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان تەنیا دوو ملیۆن یۆرۆیە.