PM:08:16:04/05/2024
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە نەفتی وەسەتی بردەوە و زاخۆ و شورتە یەکسانبوون.
لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ و نەفتی وەسەت بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم، زاخۆ دوای تێپەڕینی 10 خولەک لە رێگەی ناسڕ مەحمودەوە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و گورزی خۆی وەشاند.
لە تایمی دووەمدا، سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوو یانە بەڵام هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا و تاکە گۆڵەکەی ناسر بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە.
بەم ئەنجامە زاخۆ 46 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمە.
لە یارییەکی دیەکەشدا نەورۆز و شورتە بە چوار گۆڵ یەکسانبوون.
شورتە بە 57 خاڵ پێشەنگە و نەورۆز بە 38 خاڵ پلەی حەوتەمە.