خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید یەک هەنگاوی ماوە بۆ بردنەوەی لا لیگا

PM:07:28:04/05/2024

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە قادش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر زۆر نزیک بوەوە لە بردنەوەی لا لیگا.

لە یارییەکی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لە قادش کرد.

تایمی یەکەم، ریاڵ مەدرید بە بەهێزی دەرکەوت چەند هێرشێکی مەترسیداری هەبوو، بەڵام هیچ گۆڵێکیان پێ تۆمار نەکرا.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی کارلۆ ئەنچیلۆتی جەنگاوەرانە سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی 51 و 68 و سێ خولەکی کاتی زیادکراودا لە رێگەی دیاز و بێلینگهام و خۆسێلۆ تۆمارکرد.

سەرەنجام ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 87 خاڵ و بێ رکابەر لە پێشەنگە و تەنیا یەک خاڵی ماوە بۆ ئەوەی بەبێ گوێدانە ئەنجامی یانەکانی دیکە ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لا لیگا.