خولی ئەڵمانیا بایرن دۆڕا و دۆرتمۆند بردیەوە

PM:07:04:04/05/2024

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن بە شتوتگارت دۆڕا و دۆرتمۆند گۆڵبارانی ئۆگسبۆرگی کرد.

لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئەڵمانیا شتوتگارت میوانداری لە بایرن کرد.

تایمی یەکەم، یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی 29 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 37 هاری کەین بە لێدانی سزا یەکسانی کردەوە.

لە تایمی دووەمدا، شتوتگارت بایرنی شۆککردو لە خولەکەکانی 83 و کاتی زیادکراودا دوو گۆڵی دیکەیان خستە خانەی گۆڵی یانە باڤارییەکە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی شتوتگارت کۆتایی هات.

بایرن 69 خاڵی هەیە و شتوتگارت 67 خاڵی هەیە و لە پلەکانی دووەم و سێیەم دەبیندرێن.

لە یارییەکی دیکەشدا، دۆرتمۆند بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئۆگسبۆرگ هێنا. 

دۆرتمۆند بە 60 خاڵ لە پلەی پێنجەمە.